پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بە سەردانێك بەرەو كۆماری سەنیگال كەوتە ڕێ و بڕیار وایە ماوەی شەش لەوێ بمێنێتەوە.
سەردانەكەی پ.د. عەلی قەرەداغی كۆمەڵێك چالاكیی و پڕۆژەی لەخۆگرتووە و هەر زوو دەستی كرد بە چالاكییەكانی، كە یەكەمینیان بریتی بوو لە كۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی یەكێتیی جیهانیی زانایان لە سەنیگال.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەموان دڵخۆش بوون بە دیداری پ.د. عەلی قەرەداغی، كە لە بەرامبەردا ئەویش نمایشێكی گشتگیری پێشكەش كردن، لەبارەی یەكێتیی جیهانیی زانایان و پەیام و ئامانج و پڕۆژەكانی. پاشان باسی لە دیارترین ئەو ئاڵنگارییانە كرد كە لە ئێستادا ڕووبەڕووی جیهانیی ئیسلامی دەبێتەوە، لە سەروو هەموویانەوە "ڕێككەوتنی ئیبراهیمی" كە وەك ئاماژەی پێیدا، جەنگێكی نەرمە و تیایدا ئیسلام و مسوڵمانان بەئامانج گیراون.
هەروەها جەختی كردەوە لە گرنگیی ڕێكخستنی ڕێككەوتننامەیەكی گشتگیر كە تەواوی هەوڵەكانی گەلی ئیسلامی، بە هەموو قوتابخانە و ئایینزا و بزووتنەكانیەوە؛ یەك بخات.
هەر لە میانەی وتەكانیدا، پ.د. عەلی قەرەداغی پڕۆژەیەكی خستەڕوو بۆ نوێكردنەوەی فیقهی ئیسلامی، بەتایبەتی فیقهی میزان، بەوپێیەی بە بۆچوونی بەڕێزیان، لە ئێستادا پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ ڕێكاری شەرعی نوێی وا كە هاوسەنگی لەنێوان شتە نەگۆڕ و گۆڕاوەكاندا ڕابگرێت. پێشنیاریشی كرد بۆ ئەم مەبەستە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە سەنیگال ببەسترێت، تا ببێتە پێگەیەك لەپێناو زیندوو كردنەوەی یەكێتیی هزر و هۆشی گەل.
هەروەها ئاماژەیدا بە پلانیان بۆ دۆزینەوەی پارچە زەوییەك لەپێناو بونیادنانی بنكەیەكی هەمیشەیی یەكێتیی جیهانیی زانایان لە داكاری پایتەختی سەنیگال.
دواتر بۆ ڕۆژی سێ شەممە، بەرامبەر بە 20ی مایۆ، پ.د. عەلی قەرەداغی بەرەو ناوچەی (نەدۆكومان) كەوتەڕێ و لەوێ بە سەرۆكایەتی (خەلیفە شێخ ئیبراهیم با)، لەلایەن خەڵكێكی زۆری ناوچەكەوە، بەخێرهاتن و پێشوازییەكی جیاواز و گەرموگوڕی لێ كرا.
سەردانەكەی پ.د د. عەلی لە كاتێكی گونجاودا بوو، وەك ئاماژەیەك بۆ دەستكردن بە كاروباری خێرخوازیی و مرۆیی بونیادنانی مزگەوتی گەورە و (دار المواهبینة) لە (نەگۆدیبا)، كە پڕۆژەیەكە بە منارەی زانست و پەرستش دەبینرێت و لەلایەن كۆمەڵگەی قەطەریی خێرخوازییەوە جێبەجێ دەكرێت. لای خۆیەوە پ.د. عەلی قەرەداغیش پیرۆزبایی ئەو پڕۆژە پیرۆزەی لە خەڵكی ناوچەكە كرد ز نزای كرد كە لەسەر خێر بەكۆتا بگات و ببێتە دەرگایەكی خێر بۆ كۆكردنەوەی زانست و باوەڕ لە داهاتوودا، هەروەها پێگەی مزگەوت بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆی، كە بریتییە لە بنكەیەك بۆ هۆشیاری و ڕوناكبیری و چاكسازی.
هەر لە میانەی سەردانەكەیدا، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، ڕۆژی چوارشەممە، بەرامبەر بە 21ی مایۆی 2025، چووە داكاری پایتەختی سەنیگال و لەوێ بە هاوبەشی نێوان لقی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە سەنیگال و ڕێكخراوی (عطاء)ی خێرخوازی؛ لە چوارچێوەی گرنگیدان بە هۆشیاری لەبارەی ڕێكخستەی ئابووریی ئیلاسمی؛ وانەیەكی زانستیی گرنگی بۆ ڕێكخرا. شایەنی باسە لە وانەكەدا، سەرەڕای نوێنەرانی كۆمەڵگای مەدەنی و قوتابخانە صۆفییەكان و زانستخوازان، ژمارەیەكی باش لە زانا و ئەكادیمی و ئابووریناس ئامادەی دیدارەكە بوون و بە پرسیارەكانیان لەبارەی توانای جێبەجێ كردنی ئابووریی ئیسلامی لە سەنیگال و ئەفریقا؛ بەشدارییان لە وانەكەدا كرد و گەرموگوڕیی زیاتریان بەخشییە دیدارەكە. لای خۆشیەوە پ.د. عەلی قەرەداغی زۆر بە وردی و ڕوونی وەڵامی هەر یەك لە پرسیارەكانی دایەوە.
ئەم چالاكییەی پ.د. عەلی قەرەداغی، یەكێك بوو لە هەوڵەكانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان و ڕێكخراوی (عطاء)ی خێرخوازی، لەپێناو بووژاندنەوەی كلتووری نێوندگیری و هاوسەنگی و چەسپاندنی ڕۆڵی ئابووریی ئیسلامی وەك ئامڕازێك بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەش و ئاسوودە و سەلامەت بۆ گەلانی ئیسلامی.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژئاوای ئەفریقا، پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی لە دووەم وێستگەی گەشتەکەیدا، وەک میوانێک گەیشتە وڵاتی شەنقیت (مۆریتانیا)، کە خاکی زانایان و شاعیران و پیاوچاکانە. لە پێشەنگی پێشوازیکەرانیشیدا، جێگرەکەی، بەڕێز شێخی پایەبەرز محەمەد ئەلحەسەن وەلەد دەدەو ئامادەبوو.
شایەنی باسە ئەم گەشتەی پ.د. عەلی، گەشتێکی بانگەوازی و خێرخوازییە، کە تێیدا چەندین وانەی زانستی پێشکەش دەکات و خستنەگەڕ بۆ هەندێک پڕۆژەی خێرخوازی دەکات. هەروەها ڕۆژی هەینی لە نوێژی هەینیدا، لە پایتەختی وڵات، نواکشۆت، لە مزگەوتی عەبدوڵڵا کوڕی یاسین، ناسراو بە مزگەوتی شێخ دەدۆ، پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنان کرد.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان