شەوی دووشەممە، بەرواری 5\5\2025، مەڵبەندی سلێمانی یەکگرتوو دیدارێکی سازکرد بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان و سەرۆکی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی کورد، کە تیایدا ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکگرتوو لە سنوری مەڵبەندی سلێمانی ئامادەبوون.
لە دیدارەکەدا پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی تیشکی خستە سەر بارودۆخی گەلانی موسوڵمان و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەک چۆن ئاماژەی بە هەوڵەکانی دا بۆ خزمەتی گەلی کورد و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکورو خزمەتکردنی دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا.
لە دیدارەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە جەنابی پرۆفیسۆر د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان و سەرۆکی ڕێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە پای چالاکییە فراوانەکانیان لە ڕووی زانستی و خێرخوازیی و خزمەتکردنی دۆزی موسوڵمانان لە جیهان بەگشتی و موسوڵمانانی غەززە بەتایبەتی و گەلی کورد بەتایبەتتر. ئەویش لە سەر ئاستی ناوەندەکانی بڕیاردانی جیهانی و نێودەوڵەتی، بەشێوەیەکی وەها كە بوونەتە جێی شانازی بۆ تەواوی ئیسلامخوازان لە کوردستان و هەموو جیهان.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان