4 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی، سەردانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد

Image

دوێنێ ڕۆژی سێ شەممە، بەرواری 6\5\2025، پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لەگەڵ شاندێك سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان (بەڕێز مەسرور بارزانی) کرد.

لە میانەی دیدارەكەیاندا، هەردوولایان بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری و بەهێزکردنی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێوان گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەکەدا کرد.

ئەم سەردانەی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، هاوكاتە لەگەڵ سەردان كردنی چەند بەرپرسێكی دیاری تری هەرێمی كوردستان، لەپێناو تاوتوێ كردنی گرنگترین پرسەكانی پەیوەست بە ناوچەكەوە. بەو هیوایە بكرێتە بناغەیەكی باشتر لەپێناو بەرەوپێشبردنی هەرێمەكە و دروستكردنی گیانی برایەتی لەنێوان چین و توێژ و بەرە جیاوازەكانی كوردستاندا.

 

Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی