ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری 4/5/2025 لەشاری سلێمانی بەڕێز د.عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بە یاوەری د.مەریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندازیار حسێن نجم الدین رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی سەردانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرایەوە لە ئەگەری ڕوودانی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە دێتە ئاراوە
لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا د.عەلی قەرەداغی ڕۆڵی مەرحومی جەنابی مام جەلالی لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بە گرنگ وەسف کرد و ڕوونیشی کردەوە کە مەرحومی جەنابی مام جەلال خزمەتی بەرچاوی بە سەرجەم ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکان کردووە بێ گوێدانە ئایدیا و بیر و باوەڕیان
بەڕێز جیگری سەرۆک وەزیرانیش ڕۆڵی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانی لە خزمەت کردن بە جیهانی ئیسلامی و گەلی کورد بە تایبەتی بەرز نرخاند و هیوای خواست ڕۆڵی زیاتر لە چارەسەری کێشەکان لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان بگێڕێت
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان