ڕۆژی پێنج شەممە، بەرواری ١ی ٥ی ٢٠٢٥، لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی، بڕی 100 ملیۆن دینار زەکات و 1000 سەبەتەی خۆراک بۆ 1000 خێزانی هەژار دابینکرا.
ڕۆژی پێنج شەممە، لە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبونی پرۆفیسۆر د.علی قەرەداغی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی؛ هەروەها ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری ئایینی و پارێزگاری سلێمانی، بەڕێز (هەڤاڵ ئەبوبەکر). لە بۆنەی ساڵیادی 37 ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکدا، بڕی 100 ملیۆن دینار و 1000 سەبەتەی خۆراک دابەشکرا بەسەر 1000 خێزانی هەژاردا.
هەر بەو بۆنەیەوە سوودمەندبوانی پڕۆژەکانی ڕابیتەی مرۆیی پیرۆزبایی و دەستخۆشی و نزای خێری خۆیان ڕاگەیاند بۆ خێرخوازان و ئەم رێکخراوە خزمەتگوزارە.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان