پ.د.علی قەرەداغی خولێکی ٣ ڕۆژە بۆ زانا ئاینیی و کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی کوردستان و عێراق دەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٥/٥/٢ پ.د. علی قەرەداغی خاوەنی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، خولێکی ٣ ڕۆژەی چڕوپڕی لە بواری (المنهاج الاستنباطي، فقه الميزان، و الارتقاء بالمقاصد) بۆ نزیکەی ٢٠٠ زانا و پسپۆڕی ئەکادیمی بواری زانستە ئیسلامیەکان کردەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولەکە بەڕێوەچوو.
لە خولەكەدا كۆمەڵێك زانای سەر بە پارێزگای دهۆك و هەروەها هەولێر و سلێمانی، لەگەڵ پارێزگا جیاجیاكانی عێراق و ژمارەیەك زانای تری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەشداربوون.
شایەنی باسە خولەکە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان