ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری 30\4\2025. لە پارێزگای هەڵەبجە، بینای نوێی قوتابخانەی "لیدەرس"ی ناحكومیی سەر بە كۆمەڵگەی پەروەردەیی لیدەرس؛ لەلایەن پ.د. عەلی محێدین قەرەداغییەوە كرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسایەتی دیار و سیاسی و ئایینیی هەرێمی كوردستان و پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، هاوكات سەرۆكی دامەزراوەی گەشەی زانست؛ بینای نوێی قوتابخانەی لیدەرسی ناحكومی لە پارێزگای هەڵەبجە كرایەوە و خرایە بەر خزمەتی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگا جوانە.
شایەنی باسە وا بڕیارە لە داهاتوودا پرۆژەكە كۆمەڵگەیەكی تەواوی پەروەردەیی بێت و لە قۆناغی باخچەوە هەتا دوا قۆناغی خوێندن (ئامادەیی) لەخۆبگرێت. ڕووبەری پلانی كۆمەڵگەكە 17000 مەتر دووجایە و چەند بینایەكی تریش لەخۆدەگرێت و لە ئایندەدا بە پشتیوانی خودا كاری لەسەر دەكرێت.
هاوكات پەروردەی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا، ستایشی كۆمەڵگە ناحكومییەكەی كرد و هیوای خواست لەوێوە نەوەیەكی باش بۆ داهاتوو پەروەردە بكرێت.
پ.د. عەلی قەرەداغی خۆشی لە لێداونێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەم بینایە و كۆمەڵگە پەروەردەییەكە بەگشتی، وەك دیارییەك پێشەكەش بە دانیشتوانی هەڵەبجە دەكات؛ بەبۆنەی بوونە پارێزگای شارەكە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە هاوكار بوون لەبەجێ گەیاندنی پڕۆژەكە.
هاوكات لە پڕۆژەكەی بەڕێزیاندا و لە دەستپێكی چالاكییەكانی كردنەوەی بیناكەدا، كەرنەڤاڵێك سازكرا بۆ نمایش كردنی دەستكەوتەكانی كۆمەڵگەكە. لەوانە وەرگێڕانی 27 كتێب لەلایەن خوێندكارانی قوتابخانەكەوە، لەگەڵ 250 پڕۆژەی تری زانستی و هونەری.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان