6 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

گەشەپێدانی هەمەلایەنە

Image

كتێبی (گەشەپێدانی هەمەلایەنە)، یەكێكی ترە لە كتێبە بەپێزەكانی پ.د. عەلی قەرەداغی و تیایدا بەس لەو قەیرانانە دەكات كە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە لەم سەردەمەدا و چارەسەری گونجاویش دەخاتە بەر چاو بۆیان.

كتێبەكە دابەش دەبێت بەسەر چوار بەشی سەرەكیدا. نووسەر بەشی یەكەمی كتێبەكەی تایبەت كردووە بە پێناسەی گەشەپێدانی هەمەلایەنە لەڕووی زمانەوانی و دەستەواژەوە. دواتر پەیوەندی گەشەپێدان بە ئایینەوە ڕووندەكاتەوە و مەرجەكانی دەخاتە ڕوو. هەروەها باس لە ئاستەنگ و لەمپەرەكانی بەردەم گەشەپێدانی هەمەلایەنە دەكات لە جیهانی ئیسلامیدا، لە گرفتی نەخوێندەواری و نەفامی و دواكەوتن و زۆر شتی تر، كە زۆر لێهاتووانە پەنجە دەخاتە ئەو برینانەی لە جیهانی ئیسلامیدا هەن و پێویستیان بە ئاوڕ لێدانەوەیە. بەهەمان شێوە لە جۆرە جیاوازەكانی گرفتی گەندەڵی دەدوێت، وەك گەندەڵیی كارگێڕی و گەندەڵیی سیاسی و گەندەڵیی دارایی و گەندەڵیی ژینگەیی، كە بە وردی باس لە هەر یەكێك لەو جۆرانە دەكات و نمونەیان دەخاتە بەر دیدی خوێنەر و حوكم و زیانەكانیان نیشان دەدات. لە كۆتاییشدا چارەسەری ئیسلامی بۆ هەر یەكێك لەو گرفتانە پێشكەش دەكات.

لە بەشی دووەمدا باس لە گەشەپێدانی تاك دەكات، چ لە ڕووی ناوەكی و چ لەڕووی دەرەكییەوە، كە هەردوو جۆرەكە ڕوون دەكاتەوە و چۆنیەتی گەشەپێدانیان دەردەخات. لە سێیەم بەشدا، قسە لەسەر گەشەپێدانی كۆمەڵگە و دامەزراوەكانی دەكات، وەك ڕۆڵی خێزان و گرنگیی بوونی وەقف و سوودمەند بوونی هاوڵاتییان لێی.

لە چوارەم بەش و كۆتاییدا، نووسەر  سەرنج دەخاتە سەر گرنگیی دەستەڵات و ڕۆڵی گەورەی لە گەشەپێداندا، هەروەها حوكمی ڕەشید وەك ئەو جۆرە فەرمانڕەوایەتییە دەناسێنێت كە گەشەپێدانی هەمەلایەنە دەهێنێتە دونیاوە. لەكۆتاییدا باس لە گەشەپێدانی ئابووری دەكات و هەندێ لە لەمپەر و كۆسپەكانی بەردەمی باس دەكات، وەك هەژاری كە چارەسەری ئیسلامیی پێویست بۆی دەخاتە ڕوو.

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی محمد
  • ژمارەی لاپەڕە: 359
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2020

 

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی