پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لەگەڵ چەند زانایەكی تری هەڵبژاردە، بەشداری دەكات لە كۆڕبەندێكی ئەلیكترۆنیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان، بە ناونیشانی "ڕەمەزان و گەنجانی گەل" كە سبەی ڕۆژی سێشەممە، 25ی فێبرایەری 2025 دەبەسترێت و ڕاستەوخۆ لە پەڕەی فەرمیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە فەیسبووك، پەخش دەكرێت.
لە كۆڕبەندەكەدا، پ.د. عەلی قەرەداغی بە وتارێك بەشدار دەبێت و لە "ڕەمەزان و یەكێتیی گەل" دەدوێت و تیایدا باس لە ڕۆڵی ئەم مانگە پیرۆزە دەكات لە بەهێزكردنی یەكگرتوویی و هاودڵیی نێوان مسوڵمانان و تێپەڕاندنی جیاوازییەكان لەپێناو یەكڕیزیدا.
شایەنی باسە ئەم كۆڕبەندە لەلایەن لیژنەی گەنجانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانەوە ڕێكدەخرێت و پێگەیەكی گرنگ دەنوێنێت بۆ گەنجان بە گشتی. چونكە تیایدا باس لەو خولگە بنەڕەتییانە دەكرێت كە هۆشیاریی ئیمانییان بەرز دەكاتەوە و بەرەو كۆشش و بەرز بوونەوەیان بە پلیكانەكانی چاكەكاریدا؛ هانیان دەدات.
پ.د. عەلی قەرەداغییش لای خۆیەوە داوای لە گەنجانی گەل كرد بەشداریی لەو دیدارە ئیمانییە تایبەتەدا بكەن، چونكە بە پشتیوانی خودا دەبێتە هەلێك بۆ نوێكردنەوەی نیەت و سوور بوون لەسەر بەكارهێنانی ڕەمەزان بۆ بونیادنانەوەی خودی خۆیان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان و بەشداری كردنیان لە هەستانەوەی گەلەكانیان.
بۆ دووبارە بینینەوەی كۆڕبەندەكە، كرتە لەم بەستەرە بكە
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان