6 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پ.د. عەلی قەرەداغیی كرد

Image

ئەمڕۆ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە قەتەر سەردانی پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانی کرد.

 

لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠/٢/٢٠٢٥ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و شاندی یاوەری سەردانی پ. د.عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانیی موسڵمانی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە دەوحە کرد.

 

لەدیدارەکەدا کە د. موسەننا ئەمین ئامادەی بوو، بەڕێز پ.د. عەلی قەرەداغی بەخێرهاتنی بەرپرسی فەرمانگە و شاندی یاوەری کرد، هەروەها ستایشی گرنگی بەشداری شاندی هەرێمی کوردستانی کرد لە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، "لە ئازادیی ئایینیەوە بۆ بەرپرسیارێتی ئایینی"، کە لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر بەڕێوەچوو، وتی كە ئەم سەردانە دیدگاو بۆچوونەکان بەهێزتر دەکات و لەیەكتری نزیکتریان دەکاتەوە.

 

هاوكات لای خۆشیەوە بەڕێز دزەیی سوپاسی دکتۆر عەلی قەرەداغی کرد بۆ پێشوازی گەرم و ستایشی بەشداربوونی بەڕێزیانی کرد لە چالاکییەکانی کۆنفرانس و ڕۆڵی ئایینەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

Image Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی