لەسایەی ئەو گەشەسەندنە ئابوورییە خێرا و ئەو گۆڕانكارییە قووڵانەی كە جیهانی ژمارەیی بەخۆیەوە دەیبینێت، پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، كۆنگرەیەكی كراوەی بەست بەناونیشانی "فیقهی مامەڵە داراییەكان: ترامپ كۆین، بازرگانی ئەلیكترۆنی، فۆرێكس، مارجن و هاوشێوەكانیان".
كۆنگرەكە ئەمڕۆ بەرواری 9ی فێبرایەری 2025، لە بارەگای یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە قەطەر پێشكەش كرا و تیایدا باس لە بابەتە دارایی و ئابوورییەكان كرا و بە دیدێكی زانستیی و فیقهیی قووڵەوە شیكردنەوەیان بۆ كرا، بەجۆرێك كە ڕیشكەكێشیی شەرعی و تێگەیشتنی ئابووریی سەردەمی بەیەكەوە كۆكردبووەوە.
لە كۆنگرەكەدا كێشە ە گرفتەكانی دراوە ژمارەییەكان خرایە ڕوو كە دیارترینیان بە دراو نمایش كردنیانە، لەكاتێكدا هیچ بوونێكی فیزیاییان نییە و تەنها لە ڕووی تەكنیكی و ئەلیكترۆنییەوە هەن. هەروەها بە بنەڕێتێكی دیاریكراو پالپشتی نەكراون، بەڵكو تەنها پشت بە بەكاربەران دەبەستێت، هەروەك چۆن لەلایەن دەوڵەت و بانكە ناوەندییەكانەوە دەرناچێت. ئەوەشی ڕوون كردەوە كە لەبەر ئەوەی ئەم دراوانە تەنها لەڕێی ئینتەرنێت و لە سنووری كۆمپانیاكاندا بەكاردەهێنرێت، ئەگەری زۆریشە لە چالاكییە نایاساییەكاندا بەكارببرێن، وەك بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان.
لەكۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا كە ئیسلام وەك دراوی ڕاستەقینە دان نانێت بەم دراوە ژمارەییانەدا و داوای لە حكومەتە ئیسلامییەكان كرد كە مامەڵەكردن بەم دراوە ژمارەییانەوە قەدەغە بكەن. چونكە دەبێتە هۆی هێنانەدونیای مەترسی و زیان بۆسەر ئابووریی نیشتمانی و داوای كرد كۆمەڵە ڕێسایەك دابنێن لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە زیان.
شایەنی باسە ئەم كۆنگرەیە هەوڵێكی گەورەیە لەپێناو زانین و ئاشنابوون بە حوكمە شەرعییەكانی پەیوەست بە پرسە داراییەكانەوە، هەروەها نیشاندانی زانیارییەكی سەرەتایی و گشتگیرە لەبارەی نوێترین ئەو گۆڕانكارییەكانەی كە لەم بازنەیەدا خراونەتە ڕوو و ئاشكراكردنی حوكمەكانیانە بۆ ڕای گشتی، لەپێناو پاراستنیان لە كەوتنە ناو حەرامەوە و ئاڕاستە كردنیان بەرەو حەڵاڵ.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان