7 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ. د. عەلی قەرەداغی پێشوازی دەكات لە شاندێكی باڵای زانایانی مالیزیا

Image

پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لە چوارچێوەی هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان زانایانی گەل و پتەو كردنی پەیوەندی نێوان بەربژێر و سەركردە ئیسلامییەكان، دوێنێ ڕۆژی سێشەممە، بەرواری 5ی فێبرایەری 2025، پێشوازی كرد لە شاندێكی باڵای زانایانی مالیزیا.

شاندەكە پێكهاتبوو لە ڕێزدار (شێخ لوقمان) موفتیی مالیزیا، بەڕێز (قمر الزمان) سەرۆكی دەستەی باڵای كاروبارە ئیسلامییەكان، هەروەها دكتۆر (أحمد فواز) شارەزای فیقهی میزان و سەرۆكی ناوەندی قەرەداغی لە مالیزیا.

دیدارەكە كۆبوونەوەیەكی بەدوادا هات كە لە كاتژمێر 12:30 بەردەوام بوو هەتا 4:30 دوانیوەڕۆ، تیایدا پرسەكانی فیقهـ و هەڵێنجاندن و پڕۆژەی ئیسلامی باس كران، وەك بەردی بناغەی بینای هەستانەوەی ئیسلام. كە هەستانەوەی ئیسلامیش بەندە لەسەر نوێگەری و هەڵێنجاندنی  جڵەوگیركراو بە ئسوڵەكانی شەریعەت.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر گرنگیی قووڵ كردنەوەی دیدی هاوبەش و پڕ كردنەوەی ئەو كەلێنانەنەی جیاوازیی بێ بەرهەم دەهێنێتە ئاراوە. بەجۆرێك كە خزمەت بكات بە بونیادنانی دیدێكی ئاسۆیی ڕێكوپێك كە یەكێتیی گەلی ئیسلامیی لە دۆزە گەورەكاندا بەهێز بكات.

ئەم سەردانە بەشێكە لەو زنجیرە دیدارە زانستی و هزرییانەی پ.د. عەلی قەرەداغی ماوەیەكی زۆرە كاتیان بۆ تەرخان دەكات و  ئامانج لێی بەرجەستەكردنی واتاكانی تەواوكاری نێوان فیقـ و هزرە، ئامانج لێی بەستنەوەی هەڵێنجاندنی سەردەمییە بە ئسوڵەكانی شەریعەتەوە، بەجۆرێك كە خزمەت بە پڕۆژەی شارستانی ئیسلامی بكات و ئامادەیی فیقهی ئیسلامی لە چارە كردنی پرسە نوێیەكاندا زیاتر بكات.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی