7 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی لە بەرنامەیەكی تایبەتدا، هەفتانە وەڵامی پرسیارەكانی خەڵك دەداتەوە

Image

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لە كۆششێكی بێ وێنەدا، هەموو ڕۆژانێكی سێ شەممە، كاتژمێرێك تەرخان دەكات بە وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەكانی خەڵك بە گشتی.

شایەنی باسە د. عەلی، لە لایڤێكی كراوەدا بەناوی (كاتژمێری فەتوا) كە لە پەڕە فەرمییەكانی خۆی و كۆبوونەوەی (Zoom) نمایش دەكرێت، وەڵامی ئەو پرسیارە شەرعییانە دەداتەوە كە لەلایەن پێشكەشكارێكەوە بە زمانی عەرەبی ئاڕاستەی دەكرێت وفەتوایان لەسەر دەدات.

ئەم بەرنامەیە (كاتژمێری فەتوا) هەموو ڕۆژانێكی سێ شەممە دووبارە دەبێتەوە و ئەوانەی كە خوازیارن دەتوانن پرسیارە شەرعییەكانیان لەڕێی  ژمارە واتساپی (97459986921+) بە پەیامێك بگەیەنن، ئەگەر پرسیارەكان وەڵام نەدرابوونەوە؛ پ.د. عەلی قەرەداغی وەڵامیان دەداتەوە و فەتوایان لەسەر دەدات.

ئارەزوومەندان دەتوانن لەڕێی پەڕەی فەرمیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە فەیسبووك و هەروەها لە (Zoom)  بینەری لایڤەكە ببن و سوودمەند ببن.

هەروەها خوازیاران ئاگادار دەكەینەوە كە لە ئێستادا بەشێك لە بەرنامەكە وەك بەستەر لەم پەڕەیەدا دەستەبەر كراون و ئەوانەشی پێیان خۆشە هەفتانە ڕاستەوخۆ بینەری بەرنامەكە بكەن، دەتوانن سەردانی ئەم پەڕانە بكەن:

پەڕەی فەرمی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە فەیسبووك (IUMS).

ناسنامەی كۆبوونەوەی (Zoom)  (863  9191  2126).

گروپی تایبەت بە بەرنامەی كاتژمێری فەتوا (WhatsApp).

 

كاتژمێری (1)

كاتژمێری (2)

كاتژمێری (3)

كاتژمێری (4)

كاتژمێری (5)

كاتژمێری (6)

كاتژمێری (7)

كاتژمێری (8)

كاتژمێری (9)

كاتژمێری (10)

كاتژمێری (11)

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی