7 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی بەبۆنەی ڕاگرتنی جەنگ لەسەر كەرتی غەززە پەیامێكی بڵاو كردەوە

Image

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی فەرمیی ئاگربەستی جەنگی درێژخایەنی نێوان دەوڵەتی داگیركاری ئیسرائیل و كەرتی غەززەی خۆڕاگر، پیرۆزباییەكی فەرمی بڵاو كردەوە.

لە پیرۆزباییەكەیدا پ.د. عەلی قەرەداغی ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی دەكەم لە گەلی ئیسلامی بە گشتی و  خەڵكی غەززە بەتایبەتی، بەبۆنەی وەستاندنی ئەو دوژمنكارییەكەی دەرهەق بە بێ تاوانان ئەنجام دران و بووە هۆی كەوتنەوەی چەرمەسەری و كۆمەڵموژییەك كە لەگەڵ كەوتنی ڕێكخستەی ئەخلاقی و یاساییدا، هیچ گوزارشتێكی لێ ناكرێت. سەرەڕای تەواوی سەختی و ئازارەكان، خەڵكی غەززە و بەرگریكارانیان لەبەردەم ئاڵنگارییەكان وەستان و جەختیان لەسەر داواكاریی مافە ڕەواكانیان كردەوە و سوور بوون لەسەر پاشەكشە نەكردن لەبەردەم هیچ دوژمنكارییەكدا. ئەنجامەكەش ڕەش هەڵگەڕانی ڕووی زایۆنییەكان بوو لەبەرچاوی هەموو جیهاندا و بەدی نەهاتنی تەنانەت یەك ئامانجیان بوو جگە لە كوشتار و وێرانكاری. بەڵام غەززە نەشكا، بەڵكو پابەند بوون بە فەرمایشتەكەی خوای گەورەوە: وَلا تَهِنُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الأَعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (139) آل  عمران. غەززە وەك داستانێك بوو، وەك كەرامات و نیمچە پەڕجوویەك بوو".

لە درێژەی پیرۆزباییەكەیدا سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پ.د. عەلی قەرەداغی، بانگی هەموانی كرد بۆ بەشداری كردن لە دووبارە بوونیاد نانەوەی غەززە و هاوكاری كردنیان و ساڕێژ كردنەوەی برینەكانیان. هەروەك وتی: "ئەركی ئێستای سەرشانمان گەورەترە، لە دڵدانەوە و بەخشین و بونیادانەوە و بووژاندنەوەیاندا، داواكارم لە خوای گەورە و میهرەبان كە یەكێتیی و هاودەستی بخاتە دڵ و دەروونی گەلی ئیسلامییەوە لەپێناو دووبارە بونیادنانەوە و ئاوەدان كردنەوەی غەززە و كەم كردنەوەی ئازاری زیانمەندان، هەروەها هەموو ئەو هەوڵانە سەربخات كە ڕێ دەگرن لەپێناو دڵدانەوەی لێقەوماوان و بونیادنانی ئایندەیەكی باشتری لێوانلێو لە دادپەروەری و ڕێز و ئازادیی سەرانسەری".

لە كۆتایی پەیامی پیرۆزباییەكەیدا، پ.د. عەلی قەرەداغی دەستخۆشی و پێزانینی خۆی دەربڕی لەئاست هەموو ئەوانەی بەشدار بوون لە هێنانە دونیای ئەم ڕێكەوتنە و تەواوی هەوڵ و كۆششەكانیان.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی