لەم توێژینەوەیەدا، نووسەر (پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی)، گفتوگۆ دەكات لەسەر فەتوای حەڵاڵ كردنی سووی بانكەكان، كە لە ساڵی 2002 لەلایەن كۆمەڵەی توێژینەوەی ئیسلامیەوە دەركرا و لەبەرگیراوەی فەتواكەی موفتیی میصر بوو (د. محمد الطنطاوي) كە لە ساڵی 1989 بۆ یەكەم جار فەتوای حەڵاڵیی سووی بانكە كلاسیكییەكانی دا.
گفتوگۆكەی نووسەر گفتووگۆیەكی زانستیی فیقهیی ئابووری و واقیعییە و سەرنجی خستۆتە سەر وەڵام دانەوە و ڕەت كردنەوەی ئەو بناغە فیقهییانەی كە فەتواكە پشتی پێ دەبەستێت؛ ئەویش بەپێی فیقهی میزان.
سەرەتا د. عەلی ئەو چوار ڕەگەزە دیاری دەكات كە فەتواكە لەسەری ڕاوەستاوە و پاشان هەر یەكێكیان بەپێی فیقهی میزان ڕەت دەكاتەوە، ئەوانیش بریتیین لە:
یەكەم- بانك وەبەرهێنان دەكات بە پارەكانەوە.
دووەم- بانك وەبەرهێنان دەكات پێیانەوە لە مامەڵە ڕێ پێدراوەكانی خۆیدا.
سێیەم- بانك قازانج دابەش دەكات.
چوارەم- قازانجەكە پێشەكیی بە ڕێكەوتن لەگەڵ كڕیارەكە دیاری دەكرێت.
د. عەلی لە درێژەی توێژینەوەكەیدا گومانی سەر ئەو پرسیارانە لادەدات كە ڕووبەڕووی پرسی سوو دەبێتەوە لە مامەڵە داراییەكاندا و تێكڕا ڕەدیان دەداتەوە.
لە بەشی دووەمی كتێبەكەیدا، نووسەر باس لە پەیوەندی نێوان سوو و هەڵئاوسان دەكات و كاریگەرییە نەرێنییەكانی سوو لەو ڕووەوە نیشان دەدات. هەروەك چۆن وتەی ئابووریناسانی نامسوڵمانی ڕۆژئاوایی و واقیعی خودی ڕۆژئاوا و ئەمریكا دەكاتە پاڵپشت و بەڵگەی قسەكانی و دەیسەلمێنێت كە سوو چارەسەر نییە بۆ هەڵئاوسان بەڵكو هۆكارە. دواتر بە وردی لەسەر چارەسەری هەڵئاوسان و هەڵوێستی ئابووریی ئیسلامی دەدوێت.
لە كۆتا بەشی كتێبەكەیدا، نووسەر گفتوگۆ دەكات لەسەر هۆكارەكانی دابەزینی نرخی لیرەی توركی و كاریگەرییەكانی و پاشان چارەسەرەكانی.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان