پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بە وتارێك بەشداری دەكات لە كۆڕبەندی ئەوروپیی ئیسلامی.
لە وتارەكەیدا د. عەلی، سەرەتا بە ئاماژەدان بە باری مەترسیداری غەززە دەستپێدەكات، كە بۆتە نیشاندەر و ئابڕووبەری تەواوی ئەو یاسا نێودەوڵەتی و بنەما مرۆییانەی هەردەم ڕۆژئاوا جاڕیان بۆ دەدا.
پاشان لە گوتارەكەیدا پەنجەی خستە مەترسیی قۆناغی ئێستا كە هیچ بنەمایەكی چەسپاو نەماوە و هەموو شتێك داڕماوە؛ بەو بەڵگەیەی چیتر بیروباوەڕەكان جێگیر نەماون و خێزانەكان هەڵوەشاون و سروشی مرۆڤەكان گۆڕاوە.
سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە لێدوانەكەیدا وتی: "لەبەردەم ئەم گوزەرانە، ئێمە لەوپەڕی پێویستیداین بۆ ئیسلام كە بنەمای چەسپاو و دیدی گشتگیرمان پێشكەش دەكات و تێدەگەین كە خودا چی دەوێت لە بەیدهێنانی مرۆڤ و گەردوون".
هەروەها وتی: " لێرەوە من جەخت لەوە دەكەمەوە كە ئێمە وەك مسوڵمان ئەركە لەسەرمان –لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا- ئەو بەزەییە پێشكەش بە مرۆڤایەتی بكەین كە خودای گەورە بۆی دابەزاندووین و لە بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانیدا دەردەكەون".
بەشداری كردنی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە كۆڕبەندی ئەوروپی ئیسلامیدا، یەكێكی ترە لە چالاكییە بەردەوامەكانی پ.د. عەلی قەرەداغی لەپێناو گەیاندنی زانست و بەجێ هێنانی ئەركەكەی وەك سەرۆكی یەكێتییەكە.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان