8 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی لەڕێی خولی هەفتانەی "إحیاء وتجدید علم أصول الفقه والفكر الإسلامي"ەوە، نمایشی پەیڕەوێكی هەڵێنجراوی نوێ دەكات

Image

لە بەرواری 21ی 12ی 2024 بەدواوە، هەموو ڕۆژانی شەممەیەك، بەڕێز پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان؛ لە نووسینگەی تایبەت بە خۆیەوە لە قەطەر، وانەیەكی هەفتانە بە زمانی عەرەبی پێشكەش دەكات. بە ناونیشانی "إحیاء وتجدید علم أصول الفقه والفكر الإسلامي" – "زیندوو كردنەوە و نوێكردنەوەی زانستی ئسوڵی فیقهـ و فیكری ئیسلامی" كە تیایدا  نمایشی پەیڕەوێكی هەڵێنجراوی نوێ دەكات كە قووڵیی شەریعەت و شرۆڤەی فیكری بەیەكەوە گرێ دەدات و كۆ دەكاتەوە.

وانەكە لە نووسینگەی سەرەكی دكتۆر عەلی قەرەداغی دەوترێتەوە و هەر لەوێش تۆمار دەكرێت و ڕاستەوخۆ لە پەڕە و ماڵپەڕە فەرمییەكانی خۆیەوە پەخش دەكرێن. پ.د. عەلی قەرەداغی ئامانجی لەم وانانە، برەو دانە بە تێگەیشتنی هەمەلایەنە لە پرسە شەرعی و فیكرییەكان، لەڕێی بونیادنانی ئەقڵیەتێكی شرۆڤەكاری ڕێژەیی و گشتگیرەوە.

ئەم هەنگاوەی پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان؛ بە هەنگاوێكی بێ وێنە و جیاواز و گرنگ دادەنرێت لەپێناو برەودان بە هۆشی گشتیی كۆمەڵگا و تاكەكانی و ڕاست كردنەوەی بیرە چەوتەكانیان و نیشاندانی ڕێیەك پێیان بۆ بیركردنەوەی هاوسەنگانە.

 

وانەی یەكەم 

وانەی دووەم 

وانەی سێیەم 

وانەی چوارەم

وانەی پێنجەم

وانەی شەشەم

وانەی حەوتەم

وانەی هەشتەم

وانەی نۆیەم

وانەی دەیەم

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی