8 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د. عەلی قەرەداغی و ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەشدارییان كرد لە كۆنگرەیەكی جیهانیی بۆ هاریكاری كردنی غەززە

Image

ئەمڕۆ شەممە، بەرواری 14ی دیسەمبەری 2024، پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان و شاندێكی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی، بەشدارییان كرد لە دووەمین كۆنگرەی جیهانیی دامەزراوەی (أمناء الأقصی – ئەمیندارانی ئەقصا)، كە لە شاری ئیستانبوڵی پایەتەختی وڵاتی توركیا بەڕێوە چوو.

شایەنی باسە ئەم كۆنگرەیە لەپێناو پشتیوانی كردن و هاریكاری كردنی غەززە بەتایبەتی بەسترا و پێشوازی كرد لە زیاد لە 400 كەسایەتی و شاندی سەر بە وڵاتە جیاجیا ئیسلامییەكان. ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆییش وەك تاكە ڕێكخراوی كوردی، شاندێكی ئامادەی كۆنگرەكە بوو.

لە میانەی كۆنگرەكەدا، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی، ئەو كار و پڕۆژانەی پێشكەشی ئامادەبووان و نوێنەری وڵاتانی بەشداربوو كرد، كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەپێناو كارەساتبارانی غەززەی خۆڕاگردا بەئەنجامی گەیاندبوون.

هەروەها پ. د. عەلی قەرەداغی وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان وتارێكی پێشكەش كرد و دواتریش وەك دامەزرێنەری ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی، قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشكەش كرد بە هەر یەك لە د. عصام بشیر، سەرۆكی دامەزراوەی ڕێكخەری كۆنگرەكە (ئەمیندارانی ئەقصا) و د. عكرمة صبري، وتاربێژی مزگەوتی ئەقصا و سەرۆكی بۆردی ڕاوێژكاریی هەمان دامەزراوەی ناوبراو (كە خەڵاتەكە لەلایەن نوێنەرەكەیەوە وەرگیرا). لەبەرامبەردا هەردوو بەڕێزان سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی خۆیان دەربڕی لەئاست خێرخوازانی كوردستان و هاوكارانی پڕۆژەكانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی. دواتریش دیارییەكی تایبەتیان پێكەش بە پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی كرد.

هاوكات هەر لە میانەی كۆنگرەكەدا، پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بڕی 20000 (بیست هەزار) دۆلاری وەك هاوكاری پێشكەش بە خەڵكی لێقەوماوی غەززە كرد و ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی و نەوەكانی سەڵاحەدینی ئەیوبی، بڕی 10000 (دە هەزار) دۆلاریان بەخشییە كارەساتبارانی غەززە.

 

Image Image Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی