وەك پێزانین و نرخاندنێك بۆ هەوڵ و كۆششەكانی لە خزمەت كردنی گەلی ئیسلامیدا، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پ.د. عەلی قەرەداغی، لەلایەن زانكۆیەكەوە؛ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
لە هەنگاوێكی ناوازەدا كە وێنەدانەوەی پێزانینی جیهانی بوو بۆ هەوڵەكانی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لە گرنگیدانی بە گفتوگۆ و پەیوەندی بەستنی پارچەكانی جیهانی ئیسلامی بەیەكەوە؛ سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، لەلایەن سەرۆكی پێشووی زانكۆی صباح الدین زعیم، ڕێزدار پ.د. موحەمەد بۆڵودەوە، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا. ئەویش لە بۆنەیەكی تایبەتدا كە لەناو حەرەمی زانكۆدا سازدرا.
ئەم ڕێزلێنانە لەدوای ئەو كۆششە بێ وێنانەوە هات كە پ.د. عەلی قەرەداغی تەرخانی دەكات لەپێناو بونیادنانی پردی پەیوەندی لەنێو جیهانی ئیسلامیدا. كە لە ڕێی دانایی فیقهی و ئەزموونی قووڵی لەگەڵ ئابووری ئیسلامی و شارەزایی تەواوی لە فیقهی میزاندا، هەنگاوی بۆ دەنێت.
شایەنی باسە تێكڕای ئەم هەوڵانەی دكتۆریش، بوونە هۆی هاتنە دونیای دیدێكی نوێی هاوسەنگ لەنێوان ڕەسەنایەتی و سەردەمێتی لە چارە كردنی گرفتەكانی گەلدا.
لە میانەی ئاهەنگەدا و بە ئامادەبوونی د. عبدالمطلب أربا، جێگری ڕاگری كۆلێژ و بەرپرسی بەشی ئابووریی ئیسلامی لە كۆلێژی عەرەبی؛ پ.د. موحەمەد بوڵود، بەناوی سەرۆكی زانكۆكە و دەستی كارگێڕییەوە، قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشكەش بە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایان كرد.
ئەم ڕێزلێنانە وەك بانگەوازێكە بۆ بەردەوامی دان بە هەوڵی هاوبەش لەنێوان دامەزراوە ئیسلامییەكان و زاناكاندا، لەپێناو زیادكردنی هاوكاری و لەیەك تێگەیشتنیاندا. لەگەڵ جەخت كردنەوە لە گرنگی فیقهی ئیسلامی لە چارە كردنی ئاڵەنگارییەكانی سەردەم و گەشەدان بە دیدی ئابووریی ئیسلامیی گشتی، كە خزمەت بە گەل و مرۆڤایەتی بكات.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان