5 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

عومەر سەید عەلی

Image

لـە سـاڵانی نەوەدەكانـدا، ئـەو ڕۆژانـەی بەداخـەوە تارمایـی شـەڕی براكوژیـی و یەكتـر لەناوبـردن لـە باشــــوری كوردســــتان، باڵـی بەسـەرنیشــتماندا كێشــابوو، د. عەلــی قەرەداغــی ســەرۆكی یەكێتــی جیهانـی زانایانـی موسـڵمان، بـە كۆمەڵـێ كاری خێرخوازیـی لەرێگەی ڕێكخــراوی خێرخــوازی (ڕابیتــەی ئیسلامی كــورد) و (ئیغاســەی ئیسلامی) لەسەرتاسـەری كوردسـتاندا ڕۆڵـی خێرخوازانـەی خـۆی لـە كۆمەڵـێ بـواردا دەرخسـت كــە گرنگترینیــان بریتیبــوون لــە: كەفالەتــی ســەدان منداڵـی بـێ دایـك و بـاوك و بڕینــەوەی موچەیەكــی مانگانـەی شایسـتە بۆیان. درووســتكردن و ئاوەدانكردنــەوەی دەیــان مزگەوتــی ڕووخــاو و خاپووركــراوی كوردســتان بــە گشــتی و گونــدە وێرانكـراوەكان بـە تایبەتی. هــاوكاری هــەژاران و كەمدەرامەتـان و هاندانـی هاوڵاتیـان بۆ دیندارییەكـی ناتوندوتیژیی. گرنگیــدان و بــرەودان بــە پرۆســەی ئاشــتی لــە كوردســتان و سـازكردنی سـیمینار و كـۆڕی زانسـتی، دواتریـش دامەزراندنـی زانكـۆی گەشــەپێدانی مرۆیــی لــە قــەرەداغ. لەگـەڵ ئـەم هەنگاوانـەدا، د. عەلـی قەرەداغـی ڕۆڵێكـی گـەورەی گێـڕا لـە ناسـاندنی دۆزی كـورد بـە وڵاتانـی كەنـداوی عەرەبـی و لـە چەندیـن سـیمینار و كـۆڕی ناوچەیـی و جیهانـی وتـەی پێشكەشـكردو بەرگـری لـە خەبـات و تێكۆشـانی ڕەوای خەڵكـی كوردسـتان كـرد. پــاش ئــەم قۆناغــە و لــەم ســاڵانەی دوایــدا، شــێوازی خەبــات و تێكۆشـان و ئەركـی د. عەلـی قەرەداغـی گۆڕانكاریـی بەسـەرداهات، لەهەمانكاتیشــدا خەباتــی گەلەكەمــان، گۆڕانكاریــی گــەورەی بەخۆیــەوە بینــی. ڕۆژهەڵاتــی ناوەڕاســت بەگشــتی و هەرێمــی كوردســتان بەتایبەتــی، بوویــە گۆڕەپانــی ملمانێــی هێــزە ناوچەیـی و زلهێزەكانـی دونیـای نـوێ. لـەم گۆڕەپانەشـدا، د. عەلـی قەرەداغــی، لەڕێگــەی یەكێـــتی جیهانــی زانایانــی موســڵمانەوە ئـاگای لـە ململانـێ و كێشمەكێشـی زیاتـری كێشـە و گرفتـەكان بـوو، هەرچەنـدە هەنـدێ لێـدوان و هەڵوێسـتی ڕەنگـە مایـەی نیگەرانـی هەنــدێ كــەس بووبــێ لــە ناوخــۆی وڵاتــدا، بــەڵام بەبــڕوای ئێمــە، گرنگـە بـە هەمـان بیركردنـەوەی نەوەدەكانـەوە، بـەڵام بـە سـتراتیژ و تێڕوانینێكــی هەمەلایەنەتــر، د. عەلــی قەرەداغــی دەتوانــێ وەك ســەرۆكی ڕێكخــراوی زانایانــی ئیسلامی جیهانــی، كــە یەكمجــارە كەســایەتییەكی ناســراوی كــورد، ببێتــە ســەرۆكی ئــەو ڕێكخــراوە جیهانییــە، زیاتــر ڕۆڵ ببینــێ لــە نزیككردنــەوەی نەتەوەكەمــان و نەتەوەكانــی جیهانــی ئیسلامی و ڕۆڵــی گەلــی كــورد لــە خزمەتكردنـی ئاینـی ئیسلام و مرۆڤایەتـی بـە دنیـا بناسـێنێ. بـەو هیوایــەی میللەتانــی سەردەســتە، كــورد وەك نەتــەوەی ژێردەســتە و ملكــەچ هەژمارنەكــەن. هــەروەك چــۆن ئاینــە ئاســمانیەكان و ڕێكخــراوی نەتــەوە یەكگرتــوەكان و جاڕنامــەی جیهانــی مافەكانــی مرۆڤیـش جەخـت لـە پاراسـتن و مومارەسـەكردنی هەمـوو مافەكانی نەتــەوە جیــاوازەكان دەكەنــەوە، حــەق وایــە ئــەو مافانــەش بــە نەتــەوەی كــورد ڕەوا ببنیــرێ و بەرگــری لــە دۆزەكــەی بكرێــت. لـە مێـژووی كـۆن و نوێشـدا، كـورد بـەدەر لـە سـەڵاحەدینی ئەیوبی چەندیـن عاریف و كەسـایەتی گەورەی تێـدا هەڵكەوتووە، كە خزمەتی زۆری ئاینـی دادپەروەرییـان كـردووە، لـە (ئیبـن خەلەكانـەوە بـۆ شـێخ مارفــی نــۆدێ و ســەعید نەوڕەســی و مەولانــا خالیــدی نەقشــبەندی و شـێخ عوسـمانی سـەراجەدین و مـەلا عەبدولكەریمـی مودەڕیـس و ئەحمـەدی موفتـی زادە) و دەیـان كەسـایەتی گـەورەی تـر. دەبـێ ڕۆڵ و كاریگەریـی ئـەم كەسـایەتیانەش، لـە خزمەتكردنـی مرۆڤایەتـی، بـەدەر لـە تەنیـا نەتـەوەو گەلێـك بنرخێنرێـت و ئیـدی سـەردەمی چەوسـاندنەوەو ڕەشـەكوژی مرۆڤـی كـورد، لـە سـەردەم هاوچەرخـدا كۆتایـی بێـت! لـە كۆتاییـدا، هیـوای سـەركەوتن بـۆ د. عەلـی محێدیـن قەرەداغی دەخوازم.

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی