9 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

لە شارێكی مالیزیا "ناوەندی قەرەداغی" كرایەوە

Image

بۆ یەكەمین جار لە شاری سری محكوتا، لە هەرێمی سێلانگۆر، لە بۆنەیەكی ناوازەدا و بە ئامادەبوونی بژاردەیەك لە زانا و بیرمەندان، ئاهەنگی كردنەوەی "ناوەندی قەرەداغی" سازدرا.

ئەوەی ئەم ئاهەنگەی تایبەتمەند دەكرد، سێمینارێك بوو لەبارەی كتێبی "الإرتقاء من مقاصد الشریعة إلی المنظومة المقاصدیة". كە ئەو كتێبەش یەكێكە لە نووسراوەكانی پ.د. عەلی قەرەداغی و شێخ (فواز فاضل)، جێگری سەرۆكی یەكێتیی زانایان لە مالیزیا؛ بە شێوەیەكی نموونەیی وەك سێمینارێك پێشكەشی ئامادەبوانی كرد و سەرنجی خستە سەر پایەكانی كتێبەكە و گرنگییەكەی.

پ.د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، لەڕێی هێڵی ئینتەرنێتەوە، گوتەی دەسپێكی پێشكەش كرد. تیایدا ئاماژەی دا بە گرنگیی ناوەندەكە وەك منارەیەك بۆ بڵاو كردنەوەی كەلەپووری زانستی و گرنگیدان بە بیری شەرعی لە مالیزیا و  جیهانی ئیسلامی.

ئامانجی ئەم ناوەندە ڕێكخستنی چالاكیی زانستیی مانگانەیە، كە هاوكار دەبێت لە بەرز كردنەوەی ئاستی هۆشیاریی شەرعی، هەروەها زیاتر گرنگی دان بە ڕۆڵی زانستە ئیسلامییەكان لە كۆمەڵگادا.

ئەم دەستپێشخەرییەش كاردانەوەیەكی ئەرێنیی بەخۆیەوە بینی لەلایەن ئامادەبووانەوە و جەختیان لە گرنگیی ئەو پڕۆژەیە كردەوە بۆ بڵاو كردنەوەی زانست و چەسپاندنی پێگەی زانستە شەرعییەكان لە ناوچەكەدا.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی