9 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ. د. عەلی قەرەداغی بەشداری دەكات لە یەكەم كۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێی ستراتیژی

Image

پڕفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بەشداریی كرد لە چالاكییەكانی كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی بۆ تاوتوێی ستراتیژی، كە ئەمساڵ بۆ یەكەم جار لەژێر ناونیشانی "هەوڵدان بو پەیوەندی بەستن و متمانە لە جیهانی ئیسلامیدا" بەسترا، ئەویش لە ڕۆژانی 21 و 22ی نۆڤەمبەری 2024،  لە شاری غازی عەنتابی توركیا و  لە زانكۆی غازی عەنتاب بۆ زانستە ئیسلامییەكان و تەكنەلۆژیا.

كۆڕبەندەكە ئامادەگیی هەڵبژاردەیەك لە كەسایەتییە دیارەكانی بەخۆیەوە بینی، لەنێوانیان: والی غازی عەنتاب بەڕێز كەمال تشبیر، پارێزگاری شارەكە و بەرپرسی كاروبارە ئایینیە توركییەكان بەڕێز عەلی ئەرباش، جێگری سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پڕۆفیسۆر محمد غورماز. ئەمە سەرەڕای ئامادە بوونی چەندین كەسایەتیی هزریی تری تری وەك فەیلەسوفی مەغریبی طە عبدالرحمن و سەرۆكی كۆڕبەندی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی بەڕێز وضاح خنفر.

شایەنی باسە پ.د. عەلی قەرەداغی لەو كۆڕبەندەدا كە یەكەمین جارە دەبەسترێت و زانكۆی ناوبراو لە شاری غازی عەنتاب ڕێكی خستووە، بە وتارێك بەشداری كرد و تیایدا پاش سوپاس و پێزانین دەربڕین بۆ ڕێكخەرانی كۆڕبەندەكە، نزای بۆ خەڵكی غەززە و لێقەوماوانی فەلەسطین و لوبنان كرد و باسیانی هێنایەوە یادی ئامادەبووان.

پاشان لە وتارەكەیدا، كە ناونیشانەكەی بریتی بوو لە "ئایندەی كۆمەڵگا ئیسلامییەكان" جەختی لەوە كردەوە كە یەكێتیی ئیسلامی تەنها هەڵبژاردەیەك نییە، بەڵكو فەڕزێكی شەرعییە و لە كڕۆكی ئیمانەوەیە. هەروەك چۆن جیاكاری نێوان مسوڵمانان بەهۆی پلانڕێژیی دوژمنانی ئیسلامەوەیە كە ئامانجیان شێواندنی شیرازەی كۆمەڵگای ئیسلامییە. پ.د. عەلی قەرەداغی لە لێدوانەكەیدا، لێقەوماوانی غەززەی لەبیر نەكرد و دووبارە ئاماژەی بە بار و خۆڕاگرییانی دایەوە. لە كۆتا وتەكانیدا داوای لە هەموان كرد بەیەكەوە كار بكەن، چونكە بونیادنانی كۆمەڵگا ئیسلامییەكان پێویستی بە هاودەستی و هاوكاریی نێوان تەواوی دامەزراوە مەدەنی و ئاینییەكان هەیە.

ئەم جۆرە كۆڕبەندە، نمونەی سەكۆیەكی گەورەیە بۆ كێشانی وێنەی سیماكانی ئایندە، چونكە لەگەڵ دەستەیەك لە بیرمەندان و زانایان دەگەڕێن بەدوای چارەسەری ستراتیژی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و گەڕاندنەوەی ڕۆڵی گەنجان لە بونیادنانی گەلدا. هەروەها دەیسەلمێنێت كە یەكگرتوویی تەنها خەونێكی بەدی نەهاتوو نییە، بەڵكو ئامانجێكە و دەكرێت بە هاوكاری و بە خواستی ڕاستەقینە بێتە دی.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی