1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەكات

Image

پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەم، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، کە پەیامێکی بەهێزی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە بۆ زیندوو کردنەوەی گیانی قوربانیدان بە ماڵ و سامان و هاوشێوەکانیان. هەروەک چۆن ئەم ڕۆژانە نمونەی جوانی سەردارانمانی هەڵگرتووە،  پێغەمبەر ئیبراهیم و پێغەمبەر ئیسماعیلی کوڕی و (سەلامی خوا لە هەردووکیان) و خاتوو هاجەرەی خێزانی، کە جوانترین نمونەی قوربانییان پێشکەش کرد. هەروەها قوربانیی ئازیزانمان لە غەززە بۆ مزگەوتی ئەقصا، نابێت لەبیرکەین.

داواکارم لە خوا کاری چاکی ئێمەش و ئێوەش قبووڵ بفەرموێت و گەلەکەمان سەربخات لە یەکڕیزی و بەرەوپێش چوون و سەرخستن و پشتیوانی کردنی ستەملێکراوان لە فەلەسطینی بریندار و تەواوی شوێنەکانی تری ئەم جیهانە.

هەموو ساڵێکتان هەر خۆشی و خێر و بەرەکەت بێت.

 

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی