2 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

دکتۆر عەلى قەرەداغى پرسەنامەیەک ئاراستەى سەرۆکى دەستەى کارگێڕى باڵاى رێکخراوى رابیتەى مرۆیی دەکات

Image

بسم الله الرحمن الرحيم

(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ*وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإكْرَامِ)سورة الرحمن(26-27)

بۆ بەڕێزان

کاک حیدەر شێخ کمال

كاك شێخ حسێن نجم الدین قەرەداغى

بنەماڵەى کاک شێخ کمال شێخ نجم الدین قەرەداغى

بابەت: پرسەو سەرەخۆشى

بەناوى خۆم و دەستەى کارگێڕى باڵا و سەرجەم بەڕێوەبەرو کارمەندانى رێکخراوى رابیتەى مرۆییەوە، بەدڵێکى رازى بەقەدەرى خواى گەورە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى تایبەتى سەرۆکى دەستەى کارگێڕى باڵاى رێکخراوى رابیتەى مرۆیى (کاک شێخ حسێن نجم الدین قەرەداغى) وبراو کەس و کارو بنەماڵەکەیان دەکەین، بەبۆنەى کۆچى دوایى برا گەورەى بەڕێزیان (کاک شێخ کمال قەرەداغی)

لەخودایی باڵادەست داواكارین لە كۆچكردومان خۆشبێت و لەفیردەوسی باڵا بیحەوێنێتەوەو ئارامی و سكونەت بەدڵی بنەماڵەکەتان بدات و كۆتا ناخۆیشتان بێت.

(إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون)

د. عەلی شێخ محێدین قەرەداغی

سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی رێكخراوی رابیتەی مرۆیی

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی